AP ١٤٠٣ گەڵاڕێزان ٢٢ ١١:٤٦

ڕالی نێودەوڵەتی گەشتیاری گەییشتە کوردستان و دەچێتە سلێمانی

ڕالی نێودەوڵەتی گەشتیاری گەییشتە کوردستان و دەچێتە سلێمانی

بەشداربووانی یەکەم ڕاڵی تۆڕی نێودەوڵەتی "ڕێگای مێژوویی بەهارات" کە لە وڵاتی هیندەوە دەستی پێکردووە تا سلێمانیە درێژەی دەبێت، شەوی دووشەممە گەییشتە کوردستان و لەلایەن خەڵکی ئەو پارێزگایەوە پێشوازی لێکرا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەرپرسی گشتی میراتی فەرهەنگی، گەشتیاری و پیشەی دەستی کوردستان ڕۆژی سێشەممە لە ئەو بارەوە ڕایگەیاند: تۆڕی نێودەوڵەتی گەشتیاری ڕێگای مێژوویی بەهارات تایبەتی ئۆتۆمبێلەکانی کەمپەر و کاروان و ماتۆڕی موسافرەتی کە لە وڵاتی هیندەوە دەستی پێکردووە ، بە هاتنی بۆ نێو ئێران و پەڕینەوە لە چەند پارێزگای جیاواز ئێستا گەییشتووەتە پارێزگای کوردستان.

ناوبراو راشیگەیاند کە ئەمڕۆ سێشەممە ئەو تۆڕە گەشتیارییە دوای ئامادەبوون لە شاری مەریوان و پەڕێنەوە لە دەروازەی سنووری باشماخ دوانیوەڕۆی چوارشەممە دەگاتە شاری سلێمانییە و لە شوێنی کۆبوونەوەی دووهەمین پێشانگای نێودەوڵەتی گەشتیاری عێڕاق-سلێمانییە کۆ دەبنەوە.

دووهەمین پێشانگای نێودەوڵەتی گەشتیاری سلێمانی لە 24 بۆ 26 ی خەزەڵوەر بە بەشداری پارێزگاکانی کوردستان، کرماشان و هەمەدان لە شاری سلێمانیە بەڕێوە دەچێت.

News ID 52655

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha